ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بڵاوكرایەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسەكانی جیهان لەزاری بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە ئاشكرایانكردوە، لە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەیان لە 6ی تەمموزەوە تائێستا لانیكەم 50 كەس كوژراون و زیاتر لە 500 كەسیش بریندار بون.
لە بەرامبەر هێرشەكانیشدا سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكردوە، دوای هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەیان توانیویانە زیان بە سامانی ئەمریكا لە بەحرەین، ئوردن و كوێت بگەیەنن كە دەوترێت لە كوێت دو وێستگەی كارەباو ئاو كراونەتە ئامانج.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا رایگەیاندبو كە بۆ حەوتەمین شەوی لەسەریەك هێرشەكانیان بەردەوامبوە بۆ سەر ئێران بە بەكارهێنانی فڕۆكەی جەنگی، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئاسمانی و كەشتییە جەنگییەكان بۆ لێدانی شوێنەكانی چاودێری، ژێرخانی لۆجستیكی سەربازی، هەڵگرتنی چەكی ژێرزەمینیی و توانا دەریاییەكانی ئێران. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group