كەتائیبی سەیدولشوهەدا 10 مەرجی بۆ دانانی چەك راگەیاند

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەمڕۆ شەممە كەتائیبی‌ سەیدولشوهەدا كە یەكێك لە گروپە چەكدارەكانی عێراقە، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پڕۆسەی ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت راگەیاند.
 كەتائیبی‌ سەیدولشوهەدا 10 مەرجی‌ داناوە بۆ رادەستكردنی چەك بە دەوڵەت و جەختی لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و توركیایە و دەركردنی‌ پەكەكە و گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی‌ ئێران كردەوە.
لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی‌ بەوەدا كە بەم 10 مەرجە ئامادەیە چەك رادەستی‌ دەوڵەت بكات:
1. كشانەوەی تەواوەتیی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و بەكارنەهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەمان.
2. دەركردنی یاسایەكی تایبەت بۆ پاراستنی مافی چەكدارانی حەشدی شەعبی.
3. سەپاندنی دەسەڵاتی هێزە فیدراڵییەكان بەسەر تەواوی خاكی عێراقدا.
4. پاراستنی ئاسمانی عێراق بە سیستەمی پێشكەوتووی بەرگریی ئاسمانی.
5. دەركردنی چەكدارانی پەكەكە لە عێراق بۆ كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی توركیا.
6. كشانەوەی سوپای توركیا لە باكووری عێراق.
7. كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و دەروازەكان لەلایەن سوپای عێراقەوە.
8. دەركردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
9. ڕزگاركردنی بڕیاری دارایی و ئابووریی عێراق لە هەژموونی ئەمریكا.
10. كۆتاییهێنان بە دەستتێوەردانەكانی ئەمریكا و هەڵوەشاندنەوەی پۆستی (نێردەی تایبەت)ی ئەمریكا لە عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group