شەش داعشی بیانی لە عیراق دادگایی كران

29 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی شەش كەس كە هەڵگری رەگەزنامەی فەڕەنسان بەتۆمەتی ئەندامبون لەڕێكخراوی داعش لە دادگای تاوانەكانی كەرخ بەڕێوەچوە.
ئاشكراشیانكردوە، ئەو شەش فەڕەنسییە لەساڵی 2025 دا لەسوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عیراق و تۆمەتبارن بە ئەندامێتیان لە رێكخراوی چەكداری داعش.
لەدوای گۆڕنكاری لە بارودۆخی سوریادا سەرجەم زیندانییەكانی داعش كە لەو وڵاتە زیندان كرابون بەچەند كاروانێك گوازرانەوە بۆ عیراق، چەندینجاریش حكومەتی عیراق داوای لەو وڵاتانە كردوە كە هاووڵاتییەكانیان وەربگرنەوەو لە وڵاتەكانی خۆیاندا دادگاییان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group