ئەمڕۆ ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانكۆكان رادەگەیەنرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم، لە چوارچێوەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، راستەوخۆ لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی زانكۆلاینەوە، دەست دەكرێت بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەكەم لە زانكۆكان، بۆیە پێویستە وەرگیراوانی نوێ لە دوای راگەیاندنی ناوەكان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانكۆكانیانەوە بكەن بەو پێیەی زانكۆكانی هەرێم ئامادەكاری پێویستیان كردووە بۆ پێشوازیكردن لە وەرگیراوان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group