نه‌وا
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له خولی تۆپی پێی ئیسپانیادا دۆخی خراپتر ده‌بێت و سێیه‌م یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی دۆڕاند.
رۆژی شه‌ممه ریاڵ مه‌درید له نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لیڤانتی كرد، هه‌رزوو تا خوله‌كی 13 دوو گۆڵ له ریاڵ مه‌درید كرا، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆردرا، به‌ڵام ته‌نها مارسیلۆ به‌رگریكاری یانه‌ی شاهانه توانی له خوله‌كی 72دا گۆڵی یه‌كسانبونه‌وه بكات.
به‌و دۆڕاندنه، ریاڵ مه‌درید خاڵه‌كانی له 14دا وه‌ستاوه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی پێنجه‌مدایه، لیڤانتیش بۆته خاوه‌نی 13 خاڵ و له پله‌ی حه‌وته‌مدایه.
له‌و یاریه‌دا، دوو گۆڵ له‌لایه‌ن ئه‌سینسیۆ و ماریانۆ دیازه‌وه بۆ ریاڵ مه‌درید تۆماركران، به‌ڵام هه‌ردوو گۆڵه‌كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیای ڤاره‌وه له‌لایه‌ن ناوبژیانه‌وه ره‌تكرانه‌وه.
به‌و حاڵه‌وه، لۆجین لۆپیتیگی راهێنه‌ر و یاریزانانی ریاڵ مه‌درید كه‌وتونه‌ته دۆخێكی خراپ و ئاڵۆزه‌وه و ره‌نگه گۆڕانكاری گه‌وره له ئیداره‌ی یانه‌كه‌وه بێته‌ئاراوه.