نەوا
یانەی بەرشەلۆنە پێكهاتەی تیمەكەی بۆ چونە شاری میلانۆی ئیتاڵیا و روبەڕوبونەوەی ئینتەرمیلان راگەیاند، ئەوەی جێی سەرنجیشە بونی ناوی لیۆنێل میسی بەهرەمەندە لە تیمەكەدا.
شەوی سێشەممە ئینتەرمیلان لە گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا میوانداری بەرشەلۆنە دەكات.
بەگوێرەی ئەو لیستەی بڵاوكراوەتەوە، ناوی لیۆنێل میسی كاپتنی بلاوگرانەشی تێدایە، هەرچەندە بەهۆی شكانی قۆڵییەوە لە سێ یاری رابردودا لە تیمەكەی دوركەوتبۆوە.
لەوبارەیەشەوە یانەی بەرشەلۆنە لە رێی هەژماری خۆیەوە لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، كە میسی لەگەڵ تیمەكەیان روو لە شاری میلانۆ دەكات هەرچەندە تائێستاش مۆڵەتی لە تیمی پزیشكی بەرشەلۆنە وەرنەگرتوە.