رۆناڵدۆ بە پەلە داوای لێبوردن دەكات

08/11/2018 وەرزش

نەوا
لە پاش ئەو هەڵسوكەوتەی شەوی رابردو لە یارییەكەی یوڤانتۆس و مانچستەر یونایتد ئەنجامی دابو، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یوڤی داوای لێبوردن دەكات.
لەو یارییەدا، مانچستەر یونایتد بە 2 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنا، تاكە گۆڵەكەی یوڤی رۆناڵدۆ تۆماریكرد و پاش ئەوەش ئاهەنگی گێڕا و سكی خۆی دەرخست، بەڵام هەرزوو داوای لێبوردنی كرد زانی نەدەبو لە بەرانبەر مانچستەر یونایتد ئاهەنگ بگێڕێت، بەتایبەت لە نێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد لەلایەن هاندەرانی مانچستەر یونایتدەوە رێزێكی زۆری لێنرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group