نه‌وا - شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د - كه‌ركوك
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د ریاز عوبه‌یدی وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عیراقی به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌رزش و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له‌دوایین گۆڕانكارییه‌كانی یاریگای كه‌ركوك، گه‌یشته شاره‌كه و له‌لایه‌ن راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت پێشوازی لێكرا.
له‌وباره‌یه‌وه، ناسیح شوانی به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزش و لاوانی عیراق له كه‌ركوك به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری لاوان و وه‌رزش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یاریگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك و كه‌رتی وه‌رزشی شاره‌كه‌یه.
ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندین، ئه‌حمه‌د ریاز به‌ڵێنی دروستكردنی شارێكی وه‌رزشی داوه له كه‌ركوكدا و چاوه‌رێی میكانزمێكن بۆ دیاریكردنی شوێن و چۆنێتی دروستكردنی شاره‌كه.
بڕیاروایه وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عیراقی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌رزشی و سه‌رۆكی یانه‌كانی كه‌ركوك كۆببێته‌وه و كێشه‌و گرفته‌كانی وه‌رزشه‌وانان چاره‌سه‌ربكات.