نه‌وا – سالم سه‌لیم
وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ناوى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان له ئۆفیسى پارێزگاكان كۆكراوه‌ته‌وه‌و دواى ئه‌وه‌ى كه لیسته‌كان ده‌گاته ده‌ستى ئۆفیسى نیشتیمانى، كارى وردبینیان بۆ ده‌كرێت و دواتر پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ده‌كرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ته‌رخانكراوه بۆیان.
شیروان زرار وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم به رادیۆى نه‌واى راگه‌یاند، دواى گه‌یشتنى لیستى ناوى كارمه‌ندان له ئۆفیسه‌كانى هه‌رێم بۆ ئۆفیسى نیشتیمانى كه نزیكه‌ى 42 هه‌زار كه‌س ده‌بن، كارى وردبینیان بۆ ده‌كرێت و دواتر ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات بۆیان به‌پێى ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێیان سپێردرابوو.
شیروان زرار وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم له‌باره‌ى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ته‌رخانكراوه بۆ كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ رادیۆى نه‌وا ئاشكرایكرد، بۆ فه‌رمانبه‌رانى ئاسایی بڕى 150 هه‌زار دیناره‌و به‌رپرسى وێستگه‌كان بڕى 175 هه‌زار دیناره‌و بۆ به‌رپرسى بنكه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانیش بڕى 200 هه‌زار دینار خه‌رج ده‌كرێت.