"دژایەتی پەسەندكردنی یاسای قەدەغەكردنی لەشفرۆشی و لادانی سێكسی دەكرێت"

پێش 2 هەفتە عێراق

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەئاشكرا دژایەتی پەسەندكردنی یاسای قەدەغەكردنی لەشفرۆشی و لادانی سێكسی دەكرێت.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ئەوەیە ماهیەتی سیستمی نوێی جیهانی و ئەمریكاو وڵاتانی زلهێز، بەئاشكرا دژایەتی نەژادی رەسەنی مرۆڤایەتی، دین، رەوشت، بەهابەرزو پیرۆزەكان دەكەن، بە ئاشكرا دژایەتی پەسەندكردن و دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەن لەسەر یاسای قەدەغەكردنی لەشفرۆشی و لادانی سێكسی.
 راشیگەیاندوە، لە هەمانكاتدا هاوكاری و پشتیوانی خوێنڕێژترین قەوارەو دەسەڵات دەكەن كە ئەویش قەوارەی زایۆنیە لەكاتێكدا بە بەرچاوی جیهانەوە گەلێك قڕ دەكات دەیان هەزار هاوڵاتی بێتاوان لە منداڵ و ژنیان لە غەزە شەهید كرد لە كاتێكدا ئەمریكاو زلهێزان بە ئاشكرا پشتیوانی لەو تاوان و تاوانبارانە دەكەن، كەواتە مەترسییەكی گەورە هەیە لە سەر كۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە دژایەتی دین و ژینی هاووڵاتیان بەگشتی و نەهێشتنی بەها بەرزو پیرۆزو باڵا رەسەنەكان، كە هەمو ئایینە ئاسمانییەكان داوا دەكەن كۆمەڵگای مرۆڤایەتی پابەندبن پێوەی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group