دوكاندارانی بازاڕی قەیسەری كەركوك خۆپیشاندان دەكەن

28/11/2018 نەوا-شەماڵ ئەحمەد

نەوا-شەماڵ ئەحمەد-كەركوك  
دوای سوتانی تەواوی دوكانەكانی بازاڕی قەیسەری كۆنی كەركوك كە ژمارەیان 365 دوكانە، ئەمڕۆ چوارشەممە خاوەن دوكانەكانی بازاڕەكە، خۆپیشاندانیان كرد و داوای چارەسەری بەپەلە و قەرەبوكردنەوەیان كرد لە ئیدارەی كەركوك.
لای خۆیشیانەوە ئەندامانی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڵێنی بەدەنگەوەچونی داواكاریەكانیان بە خاوەن دوكانەكان داو رایانگەیاند، لیژنەیەكی چەند كەسی لە خاوەن دوكانەكان پێكبهێنرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك و نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكەیان.
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، بازاڕی قەیسەری كۆنی كەركوك گڕیگرت و بەهۆیەوە تەواوی دوكانەكان سوتان، لایەنەكانی كەركوكیش بەحزب و ئیدارەوە بەڵێنی چارەسەریان دا بەخاوەن دوكانەكان و لیژنەیەك پێكهێندرا و بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە روداوەكە ئاشكرابكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group