یەكێتی رەتیدەكاتەوە هێزی چەكداری رەوانەی كەركوك كردبێت

12/01/2019
نەوا
لێپرسراوی میحوەری باشوری كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە هۆشداریدەدات لە سەرهەڵدانی گروپێكی چەكداری مەترسیدار، رەتیشیدەكاتەوە یەكێَتی هێزی چەكداری رەوانەی كەركوك كردبێت.
وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی‌ و لێپرسراوی میحوەری باشوری كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ رادیۆی نەوا وتی: "نە لە ئێستاداو نە لە پێشتر هێزی چەكدارمان نەبردووەتە ناو شاری كەركوك و هیچ كاتێك ئەوكارەش ناكەین، چونكە ئەوە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر پێكهاتەكانی دیكەی ناوشاری كەركوك"، باسی لەوەشكرد، "لە ئێستاشدا هێزی چەكدار 10 كیلۆمەتر لە دەرەوەی شاری كەركوك جێگیركراوەو، ئەو هێزەش كە جێگیركراوە هێزی پارتی و یەكێتییە".
سەبارەت بە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی و مەترسییەكانی لەسەر كەركوك، وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی‌ ئاشكرایكرد، "پارتی و یەكێتی رێكنەكەون لەسەر پرسی كەركوك، دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچەیە زیاتر دەستوەردانی دەرەكی تێدا دەكرێت و ئەمریكاش لە ئێستادا زیادیكردووەو رەنگە خەڵكی دیكەش هەوڵی لەو جۆرە بدەن"، هۆشداریشدا لەوەی، "لە ئێستادا گروپێكی دیكەی تیرۆریستی خەریكە سەرهەڵدەدات بەناوی "پارێزەری ئاینی ئیسلام" كە زۆر مەترسیدارترە لە داعش، هیوادارین هەرچی زووە لایەنە كوردستانیەكان یەكڕیزو یەك دەنگ بن لەشاری كەركوك".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group