"مەترسییەكی گەورە روبەڕووی كورد دەبێتەوە"

12/01/2019

نەوا-كاروان مەحمود


هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین داوای یەكگرتووی كورد لە چوارپارچەی كوردستان دەكات و ئەوەش دەڵێت: "لە ئێستا مەترسییەكی گەورە روبەڕووی هاووڵاتیانی كورد بووەتەوە لە چوارپارچەی كوردستان و پێویستە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ببەسترێت و رای گشتی لەو مەترسییانە ئاگادار بكرێتەوە".
هێڤی مستەفا هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا وتی: "لەئێستادا ئەشكەنجەدان و تاڵانكردن و زۆرداری بەرامبەر خەڵكی عەفرین بەردەوامەو كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو بێدەنگی وڵاتانی دنیاش بەرانبەر ئەو پێشێلكارییانەی لە رۆژئاوا دەكرێت هۆكارێكە بۆ بەردەوامیدان بەو سیاسەتەو رەوشی مرۆییش لە سەرانسەری سوریا لە مەترسیدایە".

سەبارەت بەپشتیوانی پارچەكانی دیكەی كوردستان و یەكگرتووی لەبەرانبەر ئەو پێشێلكارییانەی دەكرێت لە رۆژئاوای كورستان، هێڤی مستەفا هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین بۆ رایۆی نەوا وتی: "ئەگەر كورد لە سەرجەم پارچەكان یەكگرتوو بوایە توركیا نەیدەتوانی هێرش بكاتە سەر رۆژئاواو هاووڵاتیانی كورد روبەڕوی ئەو مەترسییانە بكاتەوە".
داواشیكرد، "سەرجەم لایەنە كوردیەكان بەرژوەندی حزبایەتی لە بیر بكەن و بەیەكگرتووی بەرانبەر ئەو پێشێلكارییانە بوەستنەوەو رای گشتی لێ ئاگادار بكەنەوە، چونكە لە ئێستادا دەرفەتێك لەبەردەم كوردایە، لەهەمانكات مەترسییەكی گەورەش روبەڕووی هاووڵاتیانی كورد بووەتە لە هەر چوارپارچەكەی كوردستان و پێویستە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ببەسترێت و بەرانبەر ئەو پێشێلكارییانە توركیا بوەستنەوەو رێگری لەو مەترسییانەش بكرێت روبەروی كورد دەبێتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group