ئیبراهیمۆڤیج گاڵته و سوكایه‌تی به رۆناڵدۆ ده‌كات
15/01/2019 وەرزش
نه‌وا
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچى سویدى و یاریزانى ئێستاى لۆس ئه‌نجلس گالاكسى ئه‌مریكى گاڵته به لێدوانێكى كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ى پورتوگالى یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى ده‌كات و ده‌ڵێت "قسه‌كانى رۆناڵدۆ پڕوپوچن".
دواى ئه‌وه‌ى رۆناڵدۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه چوونه یانه‌ى یوڤانتۆس گه‌ڕانه به‌دواى ته‌حه‌دایه‌كى نوێ‌دا و داواى له لیۆنێل مێسى ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى كردبوو ئه‌ویش تاقیبكاته‌وه نه‌ك هه‌ر له ئیسپانیا بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ك وتبوی "من بیری مێسی ناكه‌م، ره‌نگه ئه‌و زیاتر بیرم بكات".
له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌دا، ئیبراهیمۆڤیچ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، قسه‌كانى رۆناڵدۆ پڕوپوچن و بژارده‌یه‌كى ئاسانى هه‌ڵبژاردوه، چونكه یوڤانتۆس توانیویه‌تى له حه‌وت وه‌رزى رابردودا، خولى ئیتاڵیا به‌ده‌ستبهێنێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌گه‌ر رۆناڵدۆ ته‌حه‌دایه‌كى نوێى ده‌وێت، با ئه‌وكاته بچوایه‌ته یوڤانتۆس، كه بۆ پله دوو دابه‌زی بو، ئه‌وكات سه‌رى خستایه بۆ پله یه‌ك و ببوایه به پاڵه‌وان، بۆیه ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چوونه یوڤانتۆس ته‌حه‌دا نییه.