نه‌وا
رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى ئاشكرایكرد، وه‌رزى داهاتوو ئیدن هازاردى به‌لجیكى و یاریزانى ئێستای یانه‌ى چێڵسى ئینگلیزى، مه‌دریدییه و ره‌تیده‌كاته‌وه بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئێستاى نوێ بكاته‌وه.
ماركا له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، تا كۆتایى ئه‌م وه‌رزه هازارد له‌گه‌ڵ چێڵسى ده‌مێنێته‌وه و وه‌رزى داهاتوو رووده‌كاته یانه‌ى ریاڵ مه‌درید.
یانه ئینگلیزیه‌كه چه‌ندینجار بۆندى نوێى پێشكه‌ش به هازارد كردوه، به‌ڵام هه‌موویانى ره‌تكردۆته‌وه و ده‌یه‌وێت وه‌رزى داهاتوو له مه‌درید یارى بكات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، یانه‌ى چێڵسى بۆ ده‌ستبه‌ردابوون له هازاردى ته‌مه‌ن 28 سالأ داواى 100 ملیۆن یورۆ له یانه مه‌دریدیه‌كه ده‌كات.