سۆلشایەر ریكۆردەكانی فێرگسۆن لە پاش 7 ساڵ بەدەستدەهێنێتەوە

03/02/2019 وەرزش

نەوا
شەوی یەكشەممە مانچستەر یونایتد بە گۆڵێكی بێوەڵامی ماركۆس راشفۆرد بەسەر لیستەر سیتی-دا سەركەوتنێكی دیكەی نوسییەوە.
لەوبارەیەوە تۆڕی "ئۆپتا" بۆ سەرژمێری، ئاماژەی بەوەداوە، كە مانچستەر یونایتد بە سەركردایەتی سۆلشایەری راهێنەری كاتی چوار خاڵ زیاتری لە هەر یانەیەكی دیكەی پریمەرلیگ بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی توانی 22 خاڵ لە 7 بردنەوە و یەكسانبونێك بنوسێتەوە بێ ئەوەی هیچ دۆڕاندنێكی هەبێت.
بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2012دا مانچستەر یونایتد لەژێر سەركردایەتی سێر ئەلێكس فێرگسۆن راهێنەری ئەفسانەیی توانی پێنج بردنەوەی یەك لەدوای یەك لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا بەدەستبهێنێت.
لەئێستادا مانچستەر یونایتد نەگبەتی سەردەمی خۆسێ مۆرینهۆی راهێنەری پورتوگالی بەریداوە و بە 48 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی پریمەرلیگدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group