نه‌وا
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ نه‌یمار داسیلڤا یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه و ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر داوام لێبكرێت ئیسكۆی یاریزانى ریاڵ مه‌درید بگوازمه‌وه، گرێبه‌ستى پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
بارتۆمیۆ له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى "هه‌رگیز نه‌یمار پێى نه‌وتوم ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشم له نه‌یمار یان باوكییه‌وه بۆ نه‌هاتوه، كه به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانییه‌تی".
وتیشى "له به‌رشه‌لۆنه بڕیارماندا فیلیپ كۆتینیۆ و عوسمان دیمبڵی به‌ده‌ستبهێنین و دڵخۆشین پێیان".
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆى هه‌وڵه‌كانى به‌رشه‌لۆنه بۆ پێشكه‌شكردنى گرێبه‌ست به ئیسكۆ یاریزانى ریاڵ مه‌دریدیش ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ى هونه‌ریى یانه‌كه داوام لێبكه‌ن گرێبه‌ست پێشكه‌ش به‌ئیسكۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام شتى له‌و جۆره روینه‌داوه، هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان به‌رشه‌لۆنه و ریاڵ مه‌دریدیش نییه كه باس له‌وه‌بكات نابێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى یه‌كتر بكه‌ن و هه‌ردوو یانه ده‌یانه‌وێت به‌هێزتر بن بۆ ركابه‌ریكردن، ئه‌گه‌ر ئیسكۆمان ویست ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ریالأ مه‌درید قسه ده‌كه‌ین".