لە یادی شۆڕشدا..ئێرانییەكان دروشمی "مەرگ بۆ ئەمریكا و ئیسرائیل"یان بەرزكردوەتەوە

11/02/2019 جیهان

نەوا
بەبۆنەی یانەی 40 ساڵەی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەئێران، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی دەستیان كرد بەرێپێوان و گردبوونەوە كە تێیدا دروشمەكانی "مەرگ بۆ ئەمریكا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل" بەرزكراونەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە هاووڵاتیانی ئێران لەیادی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا لەمەیدانی ئازادی شاری تارانی پایتەخت كۆبوونەتەوە و حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەش بە وتارێك بەشداریی یادەكە دەكات.
لەیادەكەدا چەندین چالاكی ئەنجام دەدرێت وەك دابەشكردنی گوڵ بەسەر بەشداربوان و ئەنجامدانی رێپێوان، هەروەها بەشداربوان دروشمەكانی "مەرگ بۆ ئەمریكا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل"یان بەرزكردوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان سەدان میوانی بیانی لەو مەراسیمەدا بەشداریی دەكەن و سەدان دەزگای راگەیاندنی ناوخۆ و جیهانیش روماڵی دەكەن.


پێشتر لەسەر دروشمی "مەرگ بۆ ئەمریكا"، عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی رونكردنەوەی دا و رایگەیاند، مەبەست لەو دروشمە مەرگ نییە بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی ئەمریكا، بەڵكو دژی كەسانی وەك دۆناڵد ترامپ سەرۆك و جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group