نه‌وا
نه‌یمار داسیلڤاى به‌ڕازیلى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى ئاشكرایكرد، به‌هۆى پێكانه‌كه‌یه‌وه دوو رۆژ له ماڵه‌وه گریاوه.
نه‌یمار، كه گرانترین یاریزانى جیهانه به‌تۆڕى هه‌واڵی گڵۆبۆى به‌ڕازیلى وتوه، پێشتر تووشى هه‌مان پێكان بووم و وتم نه‌شته‌رگه‌رى ده‌كه‌م و ده‌بێت به‌زووترین كاته چاكببمه‌وه و خه‌مبار نه‌بووم. به‌ڵام ئه‌مجاره بابه‌ته‌كه ئاڵۆزتره و دوو رۆژ له‌ماڵه‌وه له‌خه‌فه‌تدا گریاوم.
له‌جامى فه‌ره‌نسادا، نه‌یمار له‌قاچى چه‌پیدا تووشى پێكان هات، كه ئه‌مه دووه‌مجاره هه‌مان پێكانى هه‌بێت و پێشتر نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرا‌و 3 مانگ له‌یاریگاكان دوركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره پێویست به‌نه‌شته‌رگه‌رى ناكات و ئه‌گه‌رى هه‌یه سه‌ره‌تاى مانگى 4 بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگاكان.