نه‌وا
له روسیا له دژی سنورداركردنی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
له شه‌قامی شاخارۆڤی شاری مۆسكۆ له به‌رانبه‌ر سنورداركردنی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیاوه، خۆپیشاندان له ژێر ناوی "ئازادی له ئینته‌رنێت"دا ئه‌نجامدرا.
پۆلیس به‌ر له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه، ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند لافیته و باڵۆنێكدا گرت، كه نوسراویان له‌سه‌ربو، 28 كه‌سیشی ده‌ستگیركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی روسیا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، شه‌ش هه‌زار و 500 كه‌س به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كردوه، له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاند، 15 هه‌زار و 300 كه‌س به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كردوه.