داوای خەرجكردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ ئەندازیانی كشتوكاڵ دەكرێت

15/03/2019

 

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە وەكالەت لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەیەك بۆ بەشێك لە فەرمانبەران نووسراوێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.
بەپێی نووسراوێك كە واژۆی رێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەتی بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، داوای رەزامەندی وەرگرتن بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ ئەندازیارانی كشتوكاڵ دەكرێت.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، "تكایە رەزامەندی بفەرموون لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ ئەندازیارانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group