یوڤانتۆس گرێبەستێكی بێوێنە بۆ گواستنەوەی سەڵاح ئامادە دەكات

24/03/2019 وەرزش

نەوا
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی گرێبەستێكی بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاحی میسری لەیانەی لیڤەرپوڵەوە ئامادە كردووەو دەیەوێت وەرزی داهاتوو بیباتە ریزەكانیەوە.
بەپێی زانیاریەكان، گرێبەستەكەی یوڤانتۆس پێكهاتوە لە 50 ملیۆن یورۆ و پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لەبەرانبەردا دەیەوێت سەڵاح بەدەستبهێنێت.
بەپێی راپۆرتە وەرزشیەكان، ئەگەر ئەمساڵ یانە ئینگلیزیەكە ئەو خولە و پاڵەوانێتیانە لەدەستبدات، كە تێیاندا ركابەرایەتی دەكات، ئەوا دەستبەرداری ئەستێرە میسریەكەی دەبێت.
ئەمساڵ محەمەد سەڵاح لە 41 یاریدا 20 گۆڵی تۆمار كردوە و 9 گۆڵیشی دروستكردوە، بەڵام چەندین یاری یەك لەدوای یەكە نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربكات و ئاستێكی خراپ پێشكەش دەكات بەهۆی ئەوەشەوە رەخنەیەكی زۆری روبەڕوبوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی ئێستای لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بە 150 ملیۆن یورۆ دەخەمڵێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group