نه‌وا
یانه‌ى ئیسپانیۆلى ئیسپانى له نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیانى روداوى وه‌رگه‌ڕانى به‌له‌مى په‌ڕینه‌وه‌كه‌ى شارى موسڵ ده‌كات، كه تێیدا زیاتر له 120 كه‌س بوونه قوربانى.
ئێلۆى پێرێز به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه و ئه‌كادیمیه‌كانى یانه‌ى ئیسپانیۆل له‌ته‌له‌گرافێكدا، كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌كادیمى یانه‌كه‌ى كردوه له عیراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌ناوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئیدارى یانه‌كه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه‌وه سه‌ره‌خۆشى گه‌رمى خۆمان ئاراسته‌ى خێزانى قوربانیانى روداوه‌كه ده‌كه‌ین، له‌مكاته خه‌مناكه‌دا له‌وڵاته‌كه‌تاندا پشتگیرى خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ش هاتووه، دواى ئه‌و نقومبوونه ترسناكه‌ى به‌له‌مه گه‌شتیاریه‌كه‌ى رووبار‌ى دیجله، كه ژماره‌یه‌كى زۆر رۆحى كرده قوربانى پشتگیرى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوادارین هێزى ته‌واویان هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و ناخۆشیه كه له‌ده‌ستدانى ئازیزانیان بوو.
له‌چه‌ند رۆژى رابردودا به‌له‌مێكى په‌ڕینه‌وه‌ى گه‌شتیارى له روبارى دیجله له شارى موسڵ وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه زیاتر له 120 كه‌س بوونه قوربانى و ئه‌وه‌ش هه‌ڵاى گه‌وره‌ى لێكه‌وته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌هۆكاره‌كه‌ى به‌رده‌وامه.