نه‌وا
له‌چوارچێوه‌ی 29یه‌مین كۆبونه‌وه‌ی گشتی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا، كه كاره‌كانی له مالیزیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق توانی ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا به‌ده‌ستبهێنێت.
له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا، عه‌بدولخالق مه‌سعود توانی 37 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و پاش 12 ساڵ نوێنه‌رایه‌تی عیراق بكاته‌وه له لیژنه‌ی ته‌نفیزی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیادا.
هه‌ر له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا، سه‌لمان بن ئیبراهیم ئال خه‌لیفه بۆ جاری دووه‌م به سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه و بوه‌وه جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان "فیفا".