هاری كین: بەبێ‌ من تۆتنهام مانچستەر سیتی و ئەیاكسی دەركرد

09/05/2019 وەرزش

نەوا
هاری كین ئەستێرەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئەگەری بەشداریكردن لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا بەكراوەیی دەهێڵێتەوە و ئاماژە بەوەدەدات، دەستی كردوەتەوە بەراهێنان بۆئەوەی خۆی بۆ راهێنەر بسەلمێنێت.
دوای سەركەوتنی یانەكەی لە نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و ریمۆنتادایەكی بێوێنە بەسەر ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندیدا (2-3 بۆ تۆتنهام و سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی) هاری كین لەلێدوانێكدا بۆ تۆڕی "بی تی سپۆرت" وتی "پرۆسەی چاكبونەوە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و دەستم كردوەتەوە بەراكردن لەسەر هێڵی رێك، بۆیە لەكاتی ئاهەنگگێڕاندا زۆرباش بوم".
وتیشی "تۆتنهام بەبێ‌ من بەسەر مانچستەر سیتی و ئەیاكسدا سەركەوت، بۆیە پێویستە دەستبكەمەوە بەراهێنانی چڕ بۆئەوەی جارێكی تر خۆم بۆ راهێنەر بسەلمێنم".
سەبارەت بەئەنجامی یارییەكەو سەركەوتنیان وتی "شتێكی زۆر خۆش بوو تایمی یەكەمی یاریەكە جێی نیگەرانی بوو رێگەماندان بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت یاری بكەن، لەچارەكی پشووی نێوان تایمەكاندا زانیمان ئەوەی پێشكەشمان كردووە بەس نییە و 45 خولەكمان لەبەردەمە، كاتێك لۆكاس مۆرا دوو گۆڵی كرد پێمانوابوو دەتوانین گۆڵی سێەمیش بكەین و دوای چەند دەرفەتێك و لەخولەكی كۆتاییدا رێگەكەمان دۆزییەوە، پێش هەموو شتێك من هاندەرم و دەزانم ئەوە واتای چییە بۆ یانەكە و ئەوە تۆپی پێ-یە و یاری كۆتایی لەبەردەمماندایە".
دوای ئەوەی لە یاری چوون لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەیاكس بەگۆڵێكی بێبەرانبەر یاریەكەی بردبوەوە و لە تایمی یەكەمی یاریەكەشدا لەیاریگای خۆی دوو گۆڵی تۆماركرد، بەڵام لەتایمی دووەمی یاریەكەدا لۆكاس مۆرای بەڕازیلی توانی هاتریك بۆ یانەی تۆتنهام تۆماربكات و سەركەون بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group