یاریزانێكی پێشوی ریاڵ مەدرید بەڕوداوی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد

01/06/2019 وەرزش

نەوا
خوسیە ئەتۆنیۆ رییس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانە گەورەكانی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدریدو سیڤیلە و ئەرسیناڵی ئینگلیزی بەڕوداوێكی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد.
لەوبارەیەوە یانەی سیڤیلیە بڵاویكردوەتەوە، ناتوانن هەواڵێكی لەوە ناخۆشتر رابگەیەنن، كە یاریزانی پێشووی خۆشەویستیان خۆسیە ئەتۆنیۆ رییس بەڕوداوی هاتوچۆ كۆچی دوایی كردوە.
بەپێی زانیاریەكان، رییسی تەمەن 35 ساڵا بەرەبەیانی ئەمڕۆ توشی روداوی هاتوچۆ بوە.
رییس یەكێك بوو لەیاریزانە دیارە ئیسپانیەكانی تۆپی پێ‌ و بۆ چەندین یانە یاری كردوە، ئەوانیش سیڤیلیە، ئیسپانیۆل، ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و ئەرسیناڵی ئینگلیزی و بەنفیكای پورتوگالی، هەروەها لە خولی پلە دووی ئیسپانی بۆ یانەی ئێكستریمادۆراش یاری كردوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی یاری كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group