گرێبەستێكی دیكەی ریاڵ مەدرید ئاشكرا دەكرێت

10/06/2019 وەرزش

نەوا
دیدیە دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا گرێبەستێكی نوێی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا دەكات.
دیشامپ لە پرێس كۆنفرانسێكدا بە رۆژنامەنوسانی وت "فێرلاند مێندی یاریزانی لای چەپی یانەی لیۆنی فەرەنسی لەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەكات و گرێبەستەكەشی كۆتاییهاتوە".
هەرچەندە راهێنەری فەرەنسا نهێنییەكەی ئاشكراكردوە، بەڵام هیچ یەكێك لە دوو یانەكە باسیان لەو گرێبەستە نەكردوە.
لەوبارەیەشەوە دەڵێت "پێش دوو ساڵ لەمەوبەر مێندی یاری لە خولی پلە دوودا دەكرد، بەڵام ئێستا ئیتر یاری بۆ ریاڵ مەدرید دەكات، دەتوانێت لە هەردوولای راست و چەپی یاریگا یاری بكات و گەشەكردنیشی نایاب بوو".
ئەگەر ئەو گرێبەستە بەشێوەیەكی فەرمەی رابگەیەنرێت، ئەوا ریاڵ مەدرید بۆ وەرزی داهاتو پێنج گرێبەستی تائێستا كردوە، كە چواریان لە فەرمی راگەیەندراوە و بریتین لە "ئیدین هازارد-چێڵسی، رۆدریگۆ-سانتۆس، ئیدێر میلیتاو-پۆرتۆ، لۆكا یۆڤیچ-ئینتراخت فرانكفۆرت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group