ئەیاد عەلاوی هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر دەدات

پێش 2 هەفتە عێراق
ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی

نەوا
سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی عیراقی داوای لێكۆڵینەوە لە هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیركردنی شاری مووسڵ لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دەكات و، هۆشدارییش دەدات لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە عیراقدا.
لەوبارەیەوە رۆژی سێشەممە 11-6-2019، ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر هۆشداریی داوەو رایگەیاندووە، بەداخەوە تائێستا هۆكارەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر وەكو خۆیان ماون.
ئەیاد عەللاوی لەو تویتەیدا داوا دەكات لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی كەوتنی مووسڵ لە ساڵی 2014 بكرێت و نەخشەرێگایەكی ”عێراقیی تەواو“ بەبێ پشتگوێخستنی هیچ پێكهاتەیەك، بۆ قۆناغی داهاتوو و رێگریكردن لەسەرهەڵدانەوەی تیرۆر، ئامادە بكرێت.
لەمانگی 6ی 2014، نزیكەی دوو هەزار چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردەسەر شاری مووسڵ و لەماوەی چەند رۆژێكدا، هەرەسیان بەسوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیركرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group