یەكەم داواكاری لە مەسرور بارزانی دەكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا
مەحما خەلیل قائیمقامی قەزای شنگال داوا لە مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەكات دوای دەستبەكاربوونی قەزای شنگال بكات بە پارێزگا.
مەحما خەلیل لەنامەیەكی پیرۆزبایی بەبۆنەی راسپاردنی مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، لەتوانایدا هەیە لە ئاست پێشبینیەكان و ئاواتەكانی گەلی كورددا بێت و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەربكات.
باسی لەوەشكردوە، مەسرور بارزانی دیپلۆماتكارێكی بەرزی شارەزایە و پەیوەندی باشی لەگەڵ حكومەتی عیراقی هەیە و پاڵپشتی كەمە نەتەوەكان بووە، دڵنیان ئەو پشتگیریەی دەبێتەهۆی دابینكردنی ئاسایشی تەواوەتی بۆ شنگال.
قائیمقامی قەزای شنگال ئاماژەی بەوەشداوە، مەسرور بارزانی لەتوانایدا هەیە ئاواتەكانی گەل بەدیبهێنێت و قەزای شنگال بكات بە پارێزگا تا دانیشتوانەكەی ئەو نەهامەتیە لەبیربكەن، كە توشیان بو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group