كاسیاس دیوی راستەقینەی چیرۆكی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشكرا دەكات

13/06/2019 وەرزش

نەوا
ئیكەر كاسیاس ئەستێرەی گۆڵپارێزی ئیسپانیا و پۆرتۆی پورتوگالی دیوی راستەقینەی چیرۆكی وازهێنانی ئاشكرا دەكات و دەڵێت "سبەینێ بڕیاردەدەم".
كاسیاس هەموو راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی پورتوگال رەتدەكاتەوە لەبارەی وازهێنانی لە تۆپی پێ و دەڵێت "تائێستا بڕیاری خانەنشین بونم نەداوە".
كاسیاسی تەمەن 38 ساڵ مانگێك لەمەوبەر ژیانی لە مەرگ گەڕایەوە و كێشەیەكی لە دڵیدا بۆ دروست بوو، بەڵام ئێستا دۆخی باشە و لە رێی تویتەرەوە نوسیویەتی "سبەینێ (هەینی) لەگەڵ پزیشكەكەم دادەنیشم و پێداچونەوەیەك بە دۆخی تەندروستیمدا دەكەم...باوەشم بۆ هەمووتان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group