نه‌وا وه‌ستایه‌كی ئاسنگه‌ری شاری سلێمانی ماوه‌ی نزیكه‌ی 60 ساڵه پیشه‌ی ئاسنگه‌ریی و دروستكردنی چه‌قۆیه، ئه‌و ده‌ڵێت له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه له باو و باپیرانییه‌وه ئه‌م پیشه‌یه فێربووه و بۆی ماوه‌ته‌وه. ئاسنگه‌ری پیشه‌یه‌كی دێرین و كۆنی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانه و به‌هۆی پێداویستی زۆری هاووڵاتیان بۆ كاری ئاسنگه‌ریی له كۆنه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم ئه‌م پیشه‌یه هه‌بووه و كاریان تیادا كردووه، وه‌ستا یونس یه‌كێكه له‌و پیشه‌وه‌ره كۆنانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی ئه‌م پیشه‌یه‌یه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له باو و باپیرانییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه. یونس عه‌بدولخالق عه‌بدولمه‌جید له‌دایكبوی ساڵی 1951ی شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌یه له ناوچه‌ی هه‌ورامان له سنوری هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و تا قۆناغی شه‌شی سه‌ره‌تایی خوێندووه و له قۆناغی سێی سه‌ره‌تاییه‌وه له لای باوكی ده‌ستی به‌كاركردن له بواری ئاسنگه‌ری و دروستكردنی چه‌قۆ و ته‌ور و داس و كه‌لوپه‌لی تری له ئاسن كردووه. له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا به‌مجۆره دوا و ده‌ڵێت "كاتی خۆی له ناوچه‌ی ئێمه به‌و شێوه‌یه بووه كه هه‌ر كه‌سێك پیشه‌یه‌كی زانیبێت، ئه‌وا له خۆیه‌وه منداڵه‌كانیشی فێربوون، منیش له باو و باپیرانمه‌وه كه ئه‌م كاره‌یان ده‌كرد فێری پیشه‌كه بووم، دواتر له پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی وازم له خوێندن هێنا و دوكانێكی ئاسنگه‌ریم له ته‌وێڵه دانا و ده‌ستم به دروستكردنی چه‌قۆ و كه‌لوپه‌لی تر و كاری ته‌نه‌كه‌چێتی كرد، تا ساڵی 1981 كه گواستراینه‌وه بۆ شاری سلێمانی به‌رده‌وام بووم". وه‌ستا یونس وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له ساڵی 1981ه‌وه و دوای نیشته‌جێبونیان له سلێمانی له بازاڕی خانه‌قا دووكانێكی ئاسنگه‌ری داناوه و تا ئێستا له‌و جێگایه به‌رده‌وامه له كاركردن و دروستكردنی چه‌قۆ و كه‌لوپه‌لی تر، كه له ئاسن دروستده‌كرێن. وه‌ستا یونس ده‌ڵێت "تا ئێستاش به‌رده‌وامم له ئاسنگه‌ری و دروستكردنی جۆره‌ها چه‌قۆی گه‌وره و بچوك بۆ قه‌سابخانه و دوكان و ماڵان، ده‌مه‌كه‌ی له ئاسنی باش دروست ده‌كه‌ین و كلكه‌كه‌شی له بۆری پلاستیك و شوشه و پێشتریش له شاخی ئاژه‌ڵ دروستمان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا شاخ به‌كارناهێنین به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێویستی به گه‌رمكردنی زۆر هه‌یه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆنێكی ناخۆش ده‌رده‌كات". كاركردن له پیشه‌ی ئاسنگه‌ری به تایبه‌ت ئه‌و كارانه‌ی ورده‌كاری زیاتری ده‌وێت، كارێكی زه‌حمه‌ته و هێز و توانا و ورده‌كارییه‌كی باشی ده‌وێت، به‌ڵام وه‌ستا یونس دوای نزیكه‌ی 60 ساڵ كاركردن له‌و پیشه‌یه‌دا تا ئێستاش بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌یی و وه‌ك پیشه‌یه‌كیش ده‌ستی له‌و كاره‌ی به‌رنه‌داوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.