نەوا
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد و گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاش ئه‌وه‌ی به 5 گۆڵی بێ وه‌ڵام له پیرۆی برده‌وه.
له سێیه‌م یاری خۆیدا له پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا و له یاریگای ئه‌رینا كۆرنسیانز هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رووبه‌رووی پیرۆ بوه‌وه، یارییه‌كه به 5 گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌سودی به‌رازیل كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی به‌رازیل هه‌ریه‌كه له كاسمیرۆ وفێرمینهۆ وئیڤه‌رتۆن وئه‌لڤێس و ویلیان تۆماریانكرد.
پاش ئه‌م بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌ڕازیل بووه حه‌وت خاڵ وه‌كو یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت.
هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ڤه‌نزوێلا به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له بۆلیڤیای برده‌وه و ئه‌ویش وه‌كو دوه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغی داهاتوو.