لێكۆڵینەوەیەك: خواردنی مێرولە و مێروو مرۆڤ لە شێرپەنجە دەپارێزێت

17/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی رۆمای ئیتاڵی، خواردنی مێرولە و جۆرەكانی دیكەی مێروو، مرۆڤ لە توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت و داواش دەكرێت ئەوانەی نایخۆن، دەست بەخواردنی بكەن.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، هەندێك جۆری مێروو ژمارەیەكی زۆر دژە ئۆكسیدیان تێدایە و رێگری لە گەشەسەندنی ئەلیكترۆنیاتە تاكە ئازادەكان دەكەن، كە مەترسین لەسەر جەستەی مرۆڤ، هەروەها DNA لە خراپبون دەپارێزن.
ئەوەش هاتووە، چارەكێكی دانیشتوانی زەوی مێرووەكان دەخۆن و پێویستە ئەوانەی نایخۆن دەستپێبكەن، چەندین جۆر مێرووش تاقیكراونەتەوە بۆ زانینی ژمارەی دژە ئۆكسیدەكانی ناوخۆیان "پێكهاتەكانی وەك ڤیتامین A و C و E و بیتا كارۆتین" دەركەوتوە، كە كرمی Silk wormكە ناوە ئینگلیزیەكەی" Bombyx mori"ە زۆرترین بڕی تێدایە و دووقاتی زەیتی زەیتون دەبێت.
بەپێی هەمان لێكۆڵینەوە، هاڕراوەی سیسرك و كرمی  Silk wormپێنج ئەوەندەی شەربەتی پرتەقاڵ دژە ئۆكسیدی تێدایە.
لای خۆیشیەوە پرۆفیسۆر ماورۆ سیرافینی ئاماژەی بەوەداوە، ئەو مێرووانەی بۆ خواردن دەبن سەرچاوەیەكی باشی پرۆتین و ترشە چەوریە جیاوازەكان و مادەی كانزایی و ڤیتامین و ریشاڵەكانن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group