بەهۆی خۆپیشاندانەوە فڕۆكەخانەی هۆنگ كۆنگ گەشتەكانی راگرت

12/08/2019 جیهان

نەوا

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هۆنگ كۆنگ بە هۆی مانگرتنی خۆپیشاندەران لە تەرمیناڵی فڕۆكەخانەكە، سەرجەم گەشتەكانی راگرت.
ماوەی چوار رۆژە ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی هۆنگ كۆنگ لە ناو تەرمیناڵی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شارەكە مانیان گرتووە و بەهۆیەوە فڕۆكەخانەكە گەشتەكانی راگرت.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هۆنگ كۆنگ بە یەكێك گەورەترین فڕۆكەخانەكانی ئاسیا دادەنرێت و ساڵی رابردوو 75 ملیۆن كەس لە رێگەی ئەو فڕۆكەخانەیەوە گەشتیان كردووە.
ماوەی دوومانگە خۆپیشاندانەكانی هۆنگ كۆنگ بەردەوامن، ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی خۆجێیی پڕۆژەیاسایەكی پێشكەش بە پەرلەمان كرد لە بارەی رادەستكردنی داواكراوان بە چین.
سەرباری پاشگەزبوونەوەی حكومەتی خۆجێیی هۆنگ كۆنگ لەو پڕۆژەیاسایە، بەڵام خۆپیشاندانەكان بەردەوامن و خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسانی حكومی دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group