نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رونكردنه‌وه له‌سه‌ر چاره‌نوسی پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی ده‌دات و رایگه‌یاندوه، رۆژی 19ی ئه‌م مانگه له ماڵێكدا ده‌ستگیركراوه و بێسه‌روشوێن نییه.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردوه، كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ناوی (ر.ئـ. ع) له‌شاری سلێمانی بێسه‌روشوێن نه‌كراوه، به‌ڵكو له رۆژی 19-8-2019 له‌ماڵێكدا به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه و له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌ی (3 و 4)ی (البغا‌و) تا رۆژی 29-8-2019 به‌نده.
پۆلیسی سلێمانی له‌وه‌ڵامی هه‌واڵێكدا سه‌باره‌ت به بێسه‌روشوێنبونی پێشمه‌رگه‌كه رایگه‌یاندوه، په‌له‌كردن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا مه‌به‌ستی له‌پشته و بۆ ئه‌وه‌بوه هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی به‌لاوازیی پیشان بدرێن.