نه‌وا
رێبوار كه‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت، دوو وه‌زیرى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران نیازى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان هه‌یه و په‌رله‌مانیش داواى هۆكاره‌كه‌یان لێ ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، وه‌زیرێك یان دووان نیازى ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له حكومه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن و ئه‌و كاره‌شیان خستوه‌ته سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێی یاسادانان.
وتیشى، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وه‌زیره ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد ئه‌وا په‌رله‌مان داواى هۆكاره‌كه‌ى ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى بزانین ئایا به‌هۆى قه‌ناعه‌ت و بیركردنه‌وه‌ى خۆیانه یان به‌هۆى گوشاره سیاسیه‌كانه‌وه‌یه له سه‌ریان.
بڕیاره له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى یاسادانانى په‌رله‌مان، بانگهێشتى چه‌ندین وه‌زیر بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌و به‌پێى بۆچوونه‌كانیش ئه‌گه‌رى هه‌یه چه‌ند وه‌زیرێك له‌كاره‌كانیان دوربخرێنه‌وه به‌بیانوى ئه‌وه‌ى ئه‌دایان باش نه‌بوه، هه‌ندێك لایه‌نیش پێیان وایه هه‌وڵى لادانى ئه‌و وه‌زیرانه له‌لایه‌ن كوتله گه‌وره‌كانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بیانگۆڕن بۆ كه‌سانى دیكه كه سه‌ربه لایه‌نه‌كانى خۆیان بن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانیان.