مەسروور بارزانی: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندی هەموو خەڵكی عێراقە

23/09/2019

نەوا
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی سەربازی ئەمریكی كۆبووەوە و لەبارەی گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراقی و چارەسەركردنی كێشەكان وتی: گەیشتن بە رێككەوتن لە بەرژەوەندی هەموو خەڵكی عێراقە.
رۆژی دووشەممە 23-9-2019 مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی ئەمەریكی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ژەنەراڵ گریگۆری كرودەر كرد.
بەپێی راگەیێندراوێكی كۆبوونەوەكە، مەسروور بارزانی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراقی گفتوگۆی لەگەڵ شاندەكە كردووەو رایگەیاندووە: "بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور، گفتوگۆكانمان لەسەر چەندین ئاست بەردەوامە، گەیشتن بە رێككەوتنیش لە بەرژەوەندی هەموو خەڵكی عێراقە".
لەكۆبوونەوەكەدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ستیڤن فەیگن، كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ئامادەی بوون، "گفتوگۆ لەبارەی دوا پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە كراوە. بەتایبەتی هەماهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داعش". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group