پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی بە دواخستنی بریگزیتدا

19/10/2019 جیهان

نەوا
بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی بەریتانیا پرۆژەیاسای دواخستنی چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەكێتی ئەوروپا دواخرا و سەرۆك وەزیرانیش سورە لەسەر ئەوەی تا كۆتایی ئەم مانگە بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بباتە دەرەوە.
رۆژی شەممە لە دانیشتنێكدا كە ماوەی پێنج كاتژمێری خایاند، پرۆژەی دواخستنی چوونەدەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەكێتی ئەوروپا، خرایە دەنگدانەوە و بە 322 دەنگ بەرامبەر بە 306 دەنگ پەسەند كرا.
بەپێی پڕۆژەكە، پرۆسەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا كە بە بریگزیت ناسراوە تا كۆتایی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو دوادەخرێت.
لەبەرامبەردا بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، هەر لەم هەفتەیەدا پڕۆژەیەكی تر پێشكەش دەكات و تا 31 ی ئۆكتۆبەر بە رێككەوتن بێت یان بێ رێككەوتن وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەورپا دەباتە دەرەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group