نه‌وا
په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه، په‌رله‌مان چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كات بۆ هه‌ریه‌ك له پرۆژه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان)، پرۆژه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان)، پرۆژه‌بڕیاری (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست).
هه‌روه‌ها بڕیاره له دانیشتنه‌كه‌دا دانان و ئاڵوگۆڕكردنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان بكرێت و 4 لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی نوێ بۆ په‌رله‌مان دروستبكرێت.
هه‌ر به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان بیرۆكه‌یه‌ك ده‌خاته‌ڕو له‌باره‌ی دوباره ته‌عریبكردنه‌وه و مه‌ترسیی هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140.