سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی عیراق حه‌وت ساڵ زیندانی ده‌كرێت

14/11/2019 عێراق

نه‌وا
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق ئاشكرایكرد به‌ بڕیاری دادگا سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی عیراق به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی حه‌وت ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14 ی 11 ی 2019 ئاشكرایكرد، دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردنی بۆ سه‌رۆكی ئێستای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی عیراق ده‌ركردووه‌.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌  له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا شه‌ش به‌رپرسی دیكه‌ی حكومه‌تی عیراق به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزای جۆراوجۆریان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group