شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: جێگرێكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

03/12/2019

نه‌وا
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ كه‌ركوك به‌رپرسێكی باڵای داعش ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوه‌كه‌ بووه‌.
له‌ به‌یانامه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیدا هاتووه‌، رۆژی سێ شه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی كه‌ركوك سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان به‌ ناوی ئه‌بوخه‌لدون ده‌ستگیركردووه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش كه‌ جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی پێشووی داعش بووه‌، له‌ شوقه‌یه‌كدا خۆی حه‌شارداوه‌ و ناسنامه‌ی ساخته‌ی پێبووه‌.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌بوخه‌لدون ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی رێكخراوی داعش بووه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group