وەزارەتی پێشمەرگە هێزی پشتیوانی رەوانەی گەرمیان دەكات

06/12/2019

نەوا
وەزارەتی پێشمەرگە بۆ رووبەروبوونەوەی داعش سێ فەوجی پێشمەرگە بە چەكی قورسەوە رەوانەی گەرمیان دەكات.
دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا پەلامارەكانی داعش بۆ سەر ناوچەی كوڵەجۆی كفری و چەند ناوچەیەكی دیالە چڕ بوونە، رۆژی هەینی سێ فەوجی وەزارەتی پێشمەرگە بە چەكی قورسەوە رەوانەی گەرمیان كران.
هاوكات جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی بە یاوەری چەند فەرماندەیەك سەردانی میحوەرەكانی گەرمیانی كرد و لە لێدوانێكدا رایگەیاند؛ هاتوین پاڵپشتی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دوپات بكەینەوە و لە نزیكەوە لە رەوشی ناوچەكە ئاگاداربین و لە پێویستیەكانیان بكۆڵینەوە بۆئەوەی سنورەكان تۆكمەتر بكرێن.
وتیشی:"لە هەر شوێنێك پێویست بێت، هێزی پشتیوانی رەوانەی ئەو ناوچانە دەكەین".
لەماوەی یەك هەفتەی رابردوودا چەكدارانی داعش لە دوو پەلاماردا سێ كارمەندی ئاسایش و سێ پێشمەرگەیان لە سنوری كوڵەجۆی سەر بە قەزای كفری و گوندی دەكەی نزیك خانەقین شەهید كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group