سلێمانی.. دانیشتوانی چەند گەڕەكێك لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا گردبونەوە دەكەن

08/12/2019

نەوا-رۆژیار سیروان-سلێمانی 
دانیشتوانی بەشێك لە گەڕەكەكانی سێتوان و ئاوارەكانی تانجەرۆ و چەند گوندێكی دەوروبەری شاری سلێمانی، بەهۆی خراپی رەوشی كارەباوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی گردبونەوەیان ئەنجامدا.
لەوبارەیەوە كاروان محەمەد دانیشتوی گەڕەكی تانجەڕۆ بۆ رادیۆ نەوا وتی "بەهۆی سوتانی محاویلەی كارەبا بۆ ماوەی چەند رۆژێكە كارەبامان نییە و بە بەڕێوەبەرایەتی كارەبا دەڵێین چاكی بكەن، بەڵام پێمان دەڵێن خانوەكانی ئێوە زێدەڕۆن و كارتان بۆ ناكرێت". 
وتیشی "داواكاریمان تەنها دانانی دوو محاویلەیە، چونكە زیاتر لە 100 ماڵ لەسەر یەك محاویلەیە و توانای نەماوە و سوتاوە، هەموو ساڵێك مانگێك لە وەرزی زستاندا توشی هەمان كێشە دەبینەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group