نه‌وا
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، حكومه‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌مدا نه‌یتوانیوه به ئاراسته‌ی دروستدا به‌ره‌وڕووی ئه‌و كارنامه‌یه ببێته‌وه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌رله‌مان رایگه‌یاند له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافیه‌ت.
شێركۆ جه‌وده‌ت له‌میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی پانۆرامای نه‌وا له‌باره‌ی 100 رۆژی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌م كابینه‌یه‌شدا هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه بۆ كاراكردنی رۆڵی ده‌زگاكانی چاودێری له نمونه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كه ئه‌ركی دیوانی چاودێریی دارایی وردبینیكردنه له خه‌رجی و داهاتی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه ده‌كات كه سه‌رپێچیی یاسایی تێدایه، به‌ڵام ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه له قه‌یرانی گه‌وره‌دان و ته‌نانه‌ت دیوانی چاودێریی دارایی به نوسراوی فه‌رمی ئاگاداریكردووینه‌ته‌وه كه رێگرییان لێده‌كرێت بۆ وردبینی له چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكومه‌ت و گرێبه‌سته‌كانیان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پێشی وایه، حكومه‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌مدا نه‌یتوانیوه به ئاراسته‌ی دروستدا به‌ره‌وڕووی ئه‌و كارنامه‌یه ببێته‌وه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌رله‌مان رایگه‌یاند له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافیه‌ت و ده‌مه‌زراندنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان.
شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌شڵێت، كه هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ چاكسازیی دامه‌زراوه‌یی دیارنه‌بوو، له نمونه‌ی پرۆژه‌یاسای چاكسازی و دیوانی چاودێریی دارایی و سیستمی دادوه‌ری و داواكاری گشتی و هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه و چاكسازی ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌رچییه‌كی دیكه بكرێت هه‌نگاوی لاوه‌كین.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ره‌خنه‌ی له‌وه‌ش هه‌بوو، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا بودجه‌ی 2020ی نه‌ناردووه بۆ په‌رله‌مان و پرسه‌كه‌ی به‌ستۆته‌وه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداوه