پەرلەمانتارێكی گۆڕان: رێكخستنەوەی لیستی مووچە بە هەرایەكی زۆرەوە ناونراوە چاكسازی

14/12/2019

نەوا
پەرلەمانتارێكی گۆڕان رەخنە لە پڕۆژە یاسای چاكسازی دەگرێت و پێی وایە رێكخستنەوەی موچەیە نەك چاكسازی و پێویستە پەرلەمان گۆڕانكاری ریشەیی تێدا بكات.
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە نوسینێكدا تایبەت بە پڕۆژەیاسای چاكسازی كە حكومەتی هەرێم پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی كردووە رایگەیاندووە، "حوكمڕانی لە هەرێم بە رادەیەك وێرانە، رێكخستنەوەی لیستی مووچە بە هەرایەكی زۆرەوە ناونراوە چاكسازی! ".
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردووە، "ئەو پڕۆژە یاسایەی حكومەتی هەڕێم دەنگی لەسەرداوە، ئەگەر پەرلەمان گۆڕانكاری ریشەیی تێدا نەكات بە تایبەت موچە و خانەنشینی پلە باڵاكان دەبێتە درێژەدان بە فەزیحەی لیستی موچە نەك چاكسازی".
هەفتەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای چاكسازی لە موچە، دەرماڵە و خانەنشینی پەسەند كرد و رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی كردووە و بڕیارە رۆژی دووشەممە 16 ی كانونی دووەم پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group