نه‌وا
وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ولاته‌كه‌ی به‌رده‌وامده‌بێت له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و مانگی داهاتووش پابه‌ندبوونیان به‌و هاوكاریانه نوێده‌كه‌نه‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه لۆرێنزۆ گوێرینی وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا و شاندێكی هاوڕێی گه‌یشتنه هه‌وڵێر و دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه پێشوازیان لێكرا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دوا پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش كرا. وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی مێژویی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی خۆشحاڵین به په‌یوه‌ندی و به هه‌ماهه‌نگی به‌هێزمان له گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه.
وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا وتیشی، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له عێراق هێشتا هه‌رماوه، بۆیه ئیتاڵیا وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه.
وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا راشیگه‌یاند، له مانگی داهاتودا به‌شداری و پابه‌ندبونمان له شه‌ڕی داعش و هاوكاری پێشمه‌رگه نوێ ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر هێشتا كاری زۆرمان ماوه به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئیتاڵیای بۆ هێزی پێشمه‌رگه كرد و هیوای خواست په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.