سانا: بە هۆی دوو تەقینەوە لە گرێ سپی و سەرێكانی 9 كەس كوژران

18/12/2019 جیهان

نەوا
میدیای فەرمی حكومەتی سوریا بڵاویكردەوە، بەهۆی دوو تەقنیەوە لە شارەكانی سەرێكانی و گرێ سپی 9 كەس كوژراون و 19 كەسی تر برینداربوون.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سانای سوری، بە هۆی تەقنیەوەی مینێك بە ئۆتۆمبێلێكدا لە ناوچەیەكی سنوری لە گرێ سپی 4 كەس كوژراون و چواری تر برینداربوون.
بەپێی هەواڵێكی تری ئەو ئاژانسە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی مەبروكەی سەر بە سەرێكانیش 5 كەس كوژراون و 15 ی تر برینداربوون.
هەر دوو ناوچەكە لە لایەن توركیا و گروپە سوریە هاوپەیمانەكانی دەستیان بەسەردا گیراوە و بەرپرسانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان پێیان وایە ئەنقەرە و هاوپەیمانەكانی لە رێگەی تەقینەوەوە هەوڵ دەدەن دانیشتوانی رەسەنی ئەو ناوچانە بترسێنن بۆ ئەوەی ناوچەكانیان جێبهێڵن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group