هاوپەیمانی بونیادنان: پێویستە پەرلەمان رێكاری یاسایی دژی بەرهەم ساڵح بگرێتەبەر

27/12/2019 عێراق

نەوا


هاوپەیمانی بونیادنان، رایگەیاند، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بە رەتكردنەوەی راسپاردنی ئەسعەد عیدانی، كاندیدی هاوپەیمانییەكە بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتو، پێشێلی دەستوری كردوەو داواش لە پەرلەمانی عێراق دەكات رێكاری یاسایی دژ بە بەرهەم ساڵح بگرێتەبەر.
هاوپەیمانی بونیادنان لە بەیاننامەیەكدا جەختی لەوەكردۆتەوە كە وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی مافی خۆیانە كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش بكەن، بەلام رەتكردنەوەی كاندیدەكەیان لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە بەپێشێلی دەستور دەزانن".
راشیگەیاندووە، ئەو هەڵوێستەی سەرۆك كۆمار " بە واتای پاڵنانە بە وڵاتەوە بۆ نێو ئاژاوە كە ئەوەش تەنها خزمەتی لایەنە بیانییەكان دەكات".
هاوپەیمانی بونیادنان راشیگەیاندووە، كە "پەرلەمانی عێراق دەبێت رێكاری یاسایی دژ بە سەرۆك كۆمار بگرێتەبەر لەپای ئەوەی سوێندی یاسایی شكاندوەو دەستوری پێشێل كردوە."
رۆژی پێنج شەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق وێڕای رەتكردنەوەی كاندیدی هاوپەیمانی بونیادنان، ئامادەیی خۆی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لەبەردەم پەرلەمان راگەیاند.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group