ئەمریكا بۆ ئێران: بیركردنەوە لەتۆڵەكردنەوە بڕیارێكی زۆر خراپە

04/01/2020 جیهان

نەوا
رۆبێرت ئۆبراین راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دەڵێت، بیركردنەوەی ئێران بۆ تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی سەركردەی فەیلەقی قودس بڕیارێكی زۆر خراپە، هیواش دەخوازێت دوای كوشتنی سولەیمانی پەیوەندییە باشەكەیان لەگەڵ عیراق تێكنەچێت.
دوای ئەمریكا لە بۆردومانێكدا قاسم سولەیمانی سەركردەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كوشت و ئێرانیش هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی كرد، رۆبێرت ئۆبراین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر وەڵامێكی ئێران لە بەرامبەر كوشتنی سولەیمانی بڕیارێكی زۆر خراپ دەبێت.
سەبارەت بەهۆكارەكانی كوشتنی سولەیمانی، ئۆبراین وتی، سولەیمانی لە گەڕانەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پلانی هێرشكردنی دژی دیپلۆماتكاران و سەربازانی ئەمریكا دادەڕشت و هێرشەكەی 27ی دیسەمبەریش بۆ سەر سەربازگەی K1 لە عیراق لەلایەن سولەیمانیەوە پلانی بۆ دانرابوو، كە بەهۆیەوە بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژرا.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا هیواشی خواست بەهۆی كوشتنی سولەیمانیەوە پەیوەندییە باشەكەیان لەگەڵ عیراق تێكنەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group