ئیسرائیل بڕیاریدا نوسینگەكانی كەناڵی جەزیرە لە وڵاتەكەی دابخات

پێش 1 هەفتە جیهان

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی كەناڵی جەزیرە لە ئیسرائیل لەلایەن حكومەتەوە پەسەند كراوە.
نوسینگەی بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی كەناڵی جەزیرە لە ئیسرائیل خراوەتە دەنگدانەوەو بە كۆی دەنگ بڕیارەكە پەسەند كراوە.
بڕیاربو لە كۆبونەوەی هەفتەی رابردودا  بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی كەناڵی جەزیرە بخرایەتە دەنگدانەوە، بەڵام سەرۆكی ئاژانسی هەواڵگریی و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی گشتیی دژی پەسەندكردنی بون، چونكە پێیانوابو كە پەسەندكردنی بڕیارەكە زیان بە هەوڵەكانی نێوەندگیری قەتەر بۆ ئازادكردنی دیلەكان دەگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group